10 سیناتۆری ئەمریکی پشتگیریی خۆیان بۆ HDP ڕادەگەیەنن و داوا دەکەن بایدن هەڵمەتەکانی ئەردۆغان لەدژی کورد ئیدانە بکات

بەشی جیهان- 10 سیناتۆری دیموکرات و کۆماریخواز داوایان لە سەرۆکی ئەمریکا کرد هەڵمەتەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ قەدەخە کردنی چالاکیی پارتی دیموکراتیکی گەلان ئیدانە بکات و هۆشداریی دەدەن کە هەڵمەتە پاشهاتی جیدیی بۆ تورکیا هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەسەڵاتی دادوەریی تورکیا خەریکی تاوتوێ کردنی دۆسیەیەکە بۆ هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی چالاکییەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان، کە لە هەڵبژاردنەکانی چەند ساڵی ڕابردووی تورکیا بە ڕاکێشانی دەنگی کوردەکان تەنگەژەی بۆ دەسەڵاتی بێ بەرامبەری داد و گەشەپێدانی تورکیا دروست کردووە.

10 سیناتۆری ناوداری ئەمریکی سەربە هەردوو حزبی دیموکرات و کۆماریخوازی ئەم وڵاتە نامەیەکیان ئاراستەی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا کردووە داوایان لێکردووە هەوڵ بدات بۆ ڕێگری کردنی لە قەدەغەی چالاکیی هەدەپە لە تورکیا.

سیناتۆرەکان لە نامەکەدا داوایان لە بایدن کردووە هەڵمەتەکانی ئەردۆغان لە دژی کورد و پارتی دیموکراتیکی گەلان ئیدانە بکات و هاوڕێ لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا ڕێگری بکەن لە هەڵمەتەکانی ئەردۆغان بۆ لەناوبردنی دیموکراسی لە تورکیا.

News Code 3542

Your Comment

You are replying to: .
captcha