گیانی دانیشتوانی کوردستانی سووریا لەژێر مەترسیدایە

بەشی سووریا- پزیشکانی بێ سنوور لەبارەی کەمبوون و پیسبوونی ئاو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هۆشداری دەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمبوون و پیسبوونی ئاو لە سووریا گەیشتۆتەسە ئاستێکی مەترسیدار.

ئیبراهیم میخلاج بەێوەبەری ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور دەڵێت: «خەڵکی سووریا بەردەوام هەڕەشەی بەکار هێنانی ئاوی پیسیان لەسەرە. کەمبوونی ئەو بووەتە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشی و کێشەی تەندورستی لە کەمپەکاندا.»

ناوبراو درێژەی دا: «کەمبوونی ئاو ئەوەیش لە دۆخی سەرڵدانی جۆری نوێی کۆرۆنا ڕێگری دەکات لە هەنگاوی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە.»

لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور بڵاوی کردۆتەوە باس لەوەش کراوە «تەرخان کردنی تەنها 4 لەسەدی بوودجەی ساڵی ڕابردووی سووریا بۆ تەندروستی و ئاو لە سەرانسەری ئەو وڵاتە بەس نییە و دەبێتە هۆی دژوارتر بوونی دۆخی ژیانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی سووریا.»

News Code 3544

Your Comment

You are replying to: .
captcha