تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی نێوان پووتین ئەردۆغان سووریا بوو
بەشی تورکیا- کۆشکی کرملین ڕایگەیاند تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی نێوان پووتین ئەردۆغان سووریا بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا "کرملین" بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە شاری سۆچی رەوشی سووریا و بەتایبەت پارێزگای ئیدلیبیان تاوتوێ کرد.

هەروەها جەختیان لەچارەسەری سیاسی بۆ رەشی سووریا و دۆزینەوەی چارەسەری مام ناوەند بۆ دۆخی ئەو وڵاتە کردەوە.

ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە هەردوو بەبەردەوامیی کاریان کردووە بۆ ئەوەی لەکێشەکاندا چارەسەرێکی مام ناوەند بدۆزنەوە، ئەوەش رەنگدانەوەی لەسەر چارەسەری کێشەکان هەبووە لەوانەش لە سووریا، لیبیا، ئازەربایجان و ئەرمینیا.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئاشتی لە سووریا بەستراوەتەوە بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا و هەنگاوەکانی نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە سووریا گرنگییەکی گەورەی هەیە.