چاودێرێکی پرسی کورد: پشتگیری کردنی ئەمریکا بۆ کوردی سووریا پێگەی ئەردۆغان دەخاتە مەترسییەوە

بەشی جیهان- چەنگیز گۆنەش دەڵێت پشتگیریییەکانی ئیدارەی بایدەن بۆ کوردی سووریا هەڵگری ئەو مانایە دەبێت کە پڕۆژەکەی ئەردۆغان بۆ هێرش کردنی دوبارە دژی گوردی سووریا شکستی هێناوە و تەنها بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنێت.

کوردپرێس:

ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا سەرکردایەتیی کوردی سووریایان دڵنیا کردەوە کە هێزە ئەمریکییەکان دەست لە کوردی سووریا بەر نادەن.

چەنگیز گۆنەش چاودێری پرسی کورد و مامۆستای زانکۆی ئۆپن لە وتارێکدا سەبارەت بە لێکەوتەکانی پشتگیریی ئەمریکا بۆ کوردی سووریا نووسیویەتی: پشتگیریی ئەم دوایییەی ئەمریکا بۆ کوردی سووریا هەڵژری ئەو واتایە دەبێت کە لەمپەری جیدی بۆ ئوپەراسیۆنی سەربازیی ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا دژی کوردەکانی سووریا دروست دەکرێت.

ناوبراو لەو وتارەدا کە لە گۆڤاری کەنوەرسەیشن بڵاو بۆتەوە دەڵێت لەو حاڵەتەدا ئەردۆغان ناتوانێت پرسی شەڕ دژی کوردی سووریا بقۆزێتەوە و بانگەشەی هەڵبژاردنی پێوە بکات بۆ ڕاکێشانی دەنگی تورکە نەتەوەپەرستەکان. هەر بۆیە ڕاگەیاندنی پشتگیریی ئەمریکا بۆ کوردی سووریا بە واتای دابەزینی پێگەی سیاسیی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا دەبێت.

گۆنش لەبارەی هۆکاری بەردەوام بوونی پشتگیریی ئەمریکا بۆ کوردی سووریا دەڵێت: داعش ئێستاش بە تەواوەتی شکستی نەهێناوە و کوردی سووریا هێزێکی لێهاتوو و کارامەیە. هەر وەها ئەمریکا بۆ جیگیرکردنی ئارامی و سەقامگیری لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا پێویستی بە کورد دەبێت.

News Code 3549

Your Comment

You are replying to: .
captcha