چارەنووسی نادیاری 3000 کوردی ئێزدی

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەنووسێت ئێستاش چارەنووسی 3000 کوردی ئێزدی کە لەلایەن داعشەوە بەدیل گیران نادیار و ئەم ئەگەرەیش هەیە کە گیانیان لەدەست دابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی 2014 دا هێرشی کردە سەر ناوچە ئێزدینشینەکانی باکووری عێراق لە ناوچەی شەنگال و پاش کوشتنی چەند هەزار کەس لە کوردانی ئێزدی ژمارەیێک زۆر لە ژن و کچانی ئێزدیی وەکوو کۆیلەی سێکسی بەدیل گرت.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری سەرچاوەیەکی ئێزدییەوە دەڵێت ژمارەی ئەو کەسە ئێزدییانەی ون بوونە دەگاتە 3000 کەس. کە ڕەنگە زۆرینەیان گیانیان سپاردبێت.

بەم حاڵەیشەوە سەدان کەس لە دیلەکانی داعش ئێستا لە چەند وڵاتێک وەکوو تورکیا و سووریا بەدیل گیراون و خاوەنەکانیان بۆ ئازاد کردنیان تەنها بە پارە ئامادەن کە ئازادیان بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتەکە دەبێت بۆ ئازاد کردنی هەر یەک لە دیلە ئێزدییەکانی دەستی داعش بەشێوەی مامناوەند 6000 دۆلار پارە بدرێت بەڵام کێشە ئەمەیە کە زۆرینەی ئێزدییەکان ئێستا ئاوارەن و کار و داهاتێکیان بۆ پێدانی ئەو پارەیە نییە کە خزم و کەسەکانی خۆیان ئازاد بکەنەوە.

خانەوادە ئێزدییەکان دەڵێن پێشتر ژمارەیێک کەسانی خێرخواز و هەروەها نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەوڵیان بۆ ئازاد کردنی ئێزدییەکان ئەنجام داوە بەڵام ئێستا هەڵمەتەکان وەستاون و ژمارەیێک زۆر لە دیلە ئێزدییەکان ئێستاش ئەسیرن و چاوەڕوانی پێدانی پارەن بۆ ئارد بوونیان.

News Code 3575

Your Comment

You are replying to: .
captcha