بەروپێشچوونی دانوستانی کوردەکان لەگەڵ دیمەشق و ئەگەری داڕمانی پێگەی تورکیا لە سووریا

بەشی جیهان- دکتۆر دیانا خەتیب بڕوای وایە دانوستانی کوردی سووریا لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی وڵاتەکەیان بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە و ئەگەر بگاتە ئەنجام، هێزی تورکیا ڕووبەڕووی سەربازانی سووری و هێزە کوردیەکان دەبنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دکتۆر دیانا خەتیب، شرۆڤەکاری پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی عەرەب، لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری عەرەب نیووز بڵاو کراوەتەوە باس لە بەرەوپێشچوونی دانوستانی نێوان کوردەکانی سووریا و حکوومەتی ناوەندی ئەو وڵاتە دەکات. ناوبراو جەختی کردۆتەوە ئەگەرچی ڕێککەوتنی کۆتایی نەکراوە بەڵام دانوستانەکان بەروپێشچوونیان بەخۆوە بینیوە.

دکتۆر خەتیب ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و دیمەشق بە لێدانی زەنگێکی گەورەی مەترسی بۆ تورکیا وەسف دەکات چوونکە ئەگەر بگاتە ئەنجام ئەم ڕێککەوتنە پێگەی تورکیا لە سووریا دەخاتە مەترسییەوە.

ناوبراو بڕوای وایە، یەکەم شت کە پاش ڕێککەوتنی کوردەکان و دیمەشق ڕوودەدات بڕیاری حکوومەتی سووریایە بۆ کونترۆڵ کردنەوەی بەتەواوێتیی پارێزگای ئیدلیب کە هێزەکانی تورکیا و سەرزیوانی سەربەو وڵاتە تیایدا جێگیر کراون.

دکتۆر خەتیب پێی وایە ئەمجارەیان ئەرتەشی سووریا بە هاوکاریی 100000 هێزی کوردی ڕێگا بۆ کونترۆڵ کردنەوەی ئیدلیب ئاسانتر دەبینێت و تورکیا تووشی مەترسیەکی گەورە دەبێت.

News Code 3582

Your Comment

You are replying to: .
captcha