کۆچی کوردانی عێراق بۆ ئەرورووپا لە ترسی هێرشەکانی تورکیا

بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتێرز لانیکەم 400 کەس لە حەشیمەتی 40000 کەسی شیلادزێ لە هەرێمی کوردستان بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە ڕێگای ئەورووپایان گرتۆتەبەر و ژمارەیێکی دیکەش بەتەمای کۆچ کردنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی تورکیا ماوەی دوو ساڵە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەهۆی بوونی پەکەکەوە دەست پێکردووە و بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان نزیکەی 50 بنکەی سەربازیی لەو ناوچانە دامەزراندووە.

ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکدا باس لە کۆچی بەربڵاوی دانیشتووانی باکووری هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەورووپا کە پاش پێکدادانەکانی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا بەتایبەت خەڵکی شیلادزێی بەناچار ڕوویان لە ئەورووپا کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە لانیکەم 400 کەس لە دانیشتووانی شاری 40000 کەسیی شیلادزێ و گوندەکانی دەوروبەری لەڕێگای بیلارووسەوە خۆیان گەیاندۆتە ئەوروپا.

پەنابەرانی کورد دەڵێن بۆ گەیشتن بە ئەورووپا لە ڕێگای بیلارووسەوە بۆ هەر کەس 12000 دۆلار دەدەنە قاچاخچییەکان بەڵام زۆرینەیان پاش ئەوەی دەگەنە بیلارووس سەرگەردان دەبن.

News Code 3583

Your Comment

You are replying to: .
captcha