چاویش ئۆغلۆ: سزاكانی ئەمریکا، توركیا لە كڕینی ئێس 400 پاشگەز ناکاتەوە

بەشی تورکیا- مەولوود چاویش ئۆغلو، وەزیری دەروەی ڕایگەیاند سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌ وڵاتەکەی لە کڕینی سیسته‌می بەرگریی ئێس - 400 پاشگەز ناکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولوود چاویش ئۆغلۆ رایگەیاند، سەپاندنی سزاكان بەسەر ئەنقەرەدا لە لایەن واشنتنەوە، بڕیارێكی ھەڵەیە لە رووی سیاسی و یاساییەوە و دەستدرێژی كردنە بۆ سەر سەروەریی توركیا و ھەرگیز چارەسەری كێشەكان بەڕێگای سەپاندنی سزاكان ناكرێت.

وەزیری دەرەوەی توركیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی24ی توركی هەروەها گوتی: وێڕای سەپاندنی سزاكان، وڵاتەكەی لە بەدەستھێنانی سیستەمی مووشەكی "ئێس 400"ی رووسیایی پاشگەز نابێتەوە و دوای ھەڵسەنگاندی سزا سەپێنراوەكانی ئەمەریكا ھەنگاوی ھاوشێوە دەگرێتەبەر.

ئاماژەشی كرد، دەكرێت پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئەمەریكا بگەڕێتەوە سرووشتی خۆی، ئەگەر ویلایەتە یەكگرتووەكان خواستەكانی توركیا سەبارەت بە سیاسەتی سووریا جێبەجێ بكات.

دووشەممەی رابردوو، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا سزاكانی بەسەر توركیادا سەپاند و ئەو سزایانە بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازییە بەرگرییەكانی توركیا و سەرۆكەی گرتەوە ئەوەش بەھۆی كڕینی سیستەمی بەرگریی مووشەكیی ئاسمانیی "ئێس 400" رووسیایی لە لایەن توركیاوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 359

Your Comment

You are replying to: .
captcha