سەرلەشکر سەفەوی: نابێت هیچ گرووپێکی دژە شۆڕشی چەکدار لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی هەرێمی کوردستاندا بوونی هەبێت

بەشی ئێران- ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت: بە هەرێمی کوردستانمان ڕاگەیاندووە کە هیچ دژە شۆڕشێکی چەکدار کە بیەوێت بشێوە لە سنوورەکاندا بنێتەوە بۆی نییە لە هەرێمی کوردستان بوونی ببێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی "دفاع پرس" بڵاوی کردەوە: سەرلەشکر سەید یەحیا سەفەوی ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەبارەی ئۆپەراسیۆنی هێزی زەمینیی سپا لەدژی بنکەی گرووپە دژە شۆڕشەکان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: چەندین جار وتوومانە کە هەرێمی کوردستان نابێت ببێتە مەکۆی گرووپەکانی دژە شۆڕشی ئێران؛ تەنانەت پێش هێرشی هێزی زەمینی سوپای پاسداران بۆسەر بنکە و بارەگای ئەو گرووپانە لە هەرێمی کوردستان بەفەرمی ڕامانگەیاند کە نابێت ئەو ناوچانە ببنە شوێنێک بۆ گرووپە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ناوبراو زیادی کرد: هۆشداری دەدەین کە گرووپەکانی دژە شۆڕش لە هەر شوێنێک کە نزیکی سنوورەکانی ئێران بێت و حکوومەتی ئەو ناوچەیە داڵدەی ئەو گرووپانە بدات و چەکیان بخاتە بەردەست ئێمە ڕووبەڕووی گرووپە چەکدارەکە لەو ناوچەدا دەبینەوە. هەر هاوپەیوەند بەم پرسەوە بە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنین کە هیچ دژە شۆڕشێکی چەکدار کە بیەوێت بشێوە لە سنوورەکانی ئێراندا بنێتەوە بۆی نییە لە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی ئەواندا بوونی ببێت.

ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کۆتاییدا دەشڵێت: ڕاسپاردەمان بۆ ئەندامانی گرووپە دژە شۆڕشەکان ئەمەیە کە کەڵک لە مێهرەبانیی کۆماریی ئیسلامی ئێران وەربگرن و بۆ داوێنی گەورەی وڵات بگەڕێنەوە و واز لە کۆیلایەتی کردنی ئەمریکا و ژمارەیێک لە وڵاتانی ناوچەکە بێنن کە پارەیان دەدەنێ.

News Code 3595

Your Comment

You are replying to: .
captcha