سەردار سەنایی ڕاد: ئێران بۆ پاراستنی سنوورەکانی مافی شەرعی هەیە/ وتەی کۆتایی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان

بەشی ئێران- جێگری سیاسیی نووسینگەی عەقیدەتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت: بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان ئێران مافی ئەوەی هەیە بەرگری لە ئاسایشی خۆی بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەسوول سەنایی ڕاد جێگری سیاسیی نووسینگەی عەقیدەتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەبارەی هەڵمەتی گرووپە دژە شۆڕشەکانی ئێران کە لە هەرێمی کوردستان جێگرن لەدژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵانێکە ڕێز لە وڵاتانی درواسێی خۆی بەتایبەت عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێت.

ناوبراو وتیشی: بەداخەوە دەبینین لەو پەڕی سنوورەکانمانەوە هەرێمی کوردستانی عێراق بووەتە مەکۆی ژمارەیێک لە گرووپە تیرۆریستییەکان کە ئاسایشی سنوورنشینەکانی خستۆتە مەترسییەوە.

سەنایی ڕاد ڕاشیگەیاند: هەڵبەت چۆنییەتی ئامادەبوونی ئەو گرووپانەش دەریدەخات ڕێز لە سەروەریی وڵاتی عێراق ناگرن.

جێگری سیاسیی نووسینگەی عەقیدەتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتیشی: بۆیەش بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان ئێران مافی هەیە ئەمنییەتی خۆی بپارێزێت پێش ئەوەی ئەو گرووپانە دەست بۆ هەڵمەتێکی ترسنۆکانەی دیکە بەرن.

سەنایی ڕاد لە کۆتاییدا جەختی کردەوە: لەمبارەوە دەبێت بڵێین کە دان بەخۆدا گرتنی ستراتێژیکی ئێران کۆتایی هاتووە. هەڵبەت ئەو گرووپانە نەک هەر بۆ ئێران بەڵکوو بۆ سنوورنشینانی هەرێمی کوردستانیش گێچەڵیان ناوەتەوە و ئەمەش بەستێن بۆ دەرکردنیان فەراهەم دەکات.

News Code 3602

Your Comment

You are replying to: .
captcha