سەردانی نوێنەرانی ENKS بۆ ئەمریکا، بۆ دەستەبەر کردنی مافی کوردەکانە

بەشی سووریا- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) دەڵێت: مافی گەلی کورد لە سووریا تەوەری سەرەکیی دانوستانی نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد و دیپلۆماتکارانی ئەمریکی و ئەورووپی لە واشنتۆن بوو.

قەدری جان ئەندامی دەستەی نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) و ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) لە قامیشلۆ لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ئامانجەکانی سەردانی شاندی هاوبەشی ئەنەکەسە و ئەنجومەنی دژبەرانی حکوومەتی سووریا بۆ واشنتۆن و ڕایگەیاند: دکتۆر عەبدولکەریم بەشار و جەنابی ئیبراهیم برو دوو نوێنەری ئەنجومەنی نیشتمانی لەگەڵ هاوپەیمانیی دژبەرانی حکوومەتی سووریابوون کە لەسەردانەکەیاندا هاوڕێ لەگەڵ شاندی دژبەران بۆ واشنتۆن و نیویۆرک چەندین دیداری گرینگیان لەگەڵ بەرپرسانی سیاسیی ئەورووپی و ئەمریکی ئەنجام دا و لە کۆبوونەوەکانیاندا پرسی کوردی سووریا تەوەری سەرەکی بوو.

ناوبراو وتیشی: مافی گەلی کورد لە سووریا تەوەری سەرەکیی دانوستانی نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد و دیپلۆماتکارانی ئەمریکی و ئەورووپی لە واشنتۆن بوو.

قەدری جان ڕاشیگەیاند: پەیوەندیی دیپلۆماتیک سەرەکیترین ڕێگای بەرجستە کردنی پرسی کوردە لە جیهاندا و ئەولەویەتی نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردە.

News Code 3603

Your Comment

You are replying to: .
captcha