خولی ئێستای پەرلەمانی عێراق هەڵدەوەشێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کورستان- لەگەڵ نزیک بوونەوەی رۆژی هەڵبژاردنی پێشوەخت و تەواوبونی ئامادەکارییەکان، بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنەکان لە ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی تشرینی یەکەمەوە، خولی ئێستای پەرلەمانی عێراق بە هەڵوەشاوە دادەنرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە کە دەکاتە 7-10-2021 پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە و بەر لە هەڵبژاردنی پێشوەختە هیچ دانیشتنێک ناکرێت".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "تا ئێستا هەموو ئاڕاستەکان بەرەو ئەوەن کە هەڵبژاردن دەکرێت و ئامادەکارییەکان تەواو بوون، لەبەر ئەوە لە ئەمڕۆوە پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە و سیفەتی فەرمیی نامێنێ، هەموو ئەو پڕۆژەیاسایانەش کە ماون، دەچنە خولی داهاتوو".

لای خۆیەوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، رۆژی 10ی تشرینی یەکەم پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانیی دەستپێدەکات و لە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە کۆتایی دێت.

News Code 3609

Your Comment

You are replying to: .
captcha