چەکدارانی سەر بە تورکیا هێرشێکی دیکەیان بۆسەر باکووری ڕەققە ئەنجام دا

بەشی سووریا- شەوی رابردوو گرووپە چەکدارییە سوورییەکانی سەر بە تورکیا هێرشیان کردە سەر چەند بنکەیێکی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات.

کوردپرێس: تەلەفیزیۆنی ڕوودا بڵاوی کردەوە شەوی رابردوو گرووپە چەکدارییە سوورییەکانی سەر بە تورکیا هێرشیان کردە سەر بنکەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە عەین عیسای باکووری رەققە.

بەگوێرەی هەندێک سەرچاوەی رووسی، هێرشەکە لەلایەن گرووپی چەکداری "ئەحرار شەرقییە"وە کراوە و تێیدا هەردوو گوندی جەهبەل و مشێرفە لەسەر رێگەی نێودەوڵەتیی (M4) لەلایەن ئەو گرووپەوە کۆنتڕۆڵکراون.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن، سوپای تورکیا هێزی زیاتری سەربازی لە گوندەکانی ئەبوو خەزرە، سەللوم و رومانە نزیک رێگەی سەرەکیی نێوان حەلەب و حەسەکە لە ناوچەی دەوروبەری عەین عیسا چڕ کردووەتەوە.

سەرچاوە مەیدانییەکان باس لە شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە ناوچەی عەین عیسا دەکەن کە بەگوتەی ئەو سەرچاوانە بوونەتە هۆی کوژرانی لانیکەم 11 کەس لە هەردوولا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 361

Your Comment

You are replying to: .
captcha