بەغدا کۆنترۆڵی پێویستی بەسەر هەرێمی کوردستاندا نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کاتێک حکوومەتی عێراق توانای کونترۆڵ کردنی نییە بە واتای ئەمەیە کە بەپێی ڕێککەوتنەکان ئەم مۆڵەتەی پێمان داوە کە لە ڕێگای سەربازییەوە بەرگریی لە سنوورەکانی خۆمان بکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم ڕەحیم پوور جێگری پێشووی وەزارەتی دەروەی ئێران لەبارەی هەڵمەتەکانی گرووپە چەکدارە نەیارەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق و مافی ئێران بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی خۆی بەپێی ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان وتی: لەباری هەڵکەوتەی جوگرافیاییەوە ئێران وڵاتێکە کە دراوسێی زۆری هەیە و لەگەڵ 7 وڵات سنووری زەمینی و لەگەڵ 8 وڵات سنووری ئاویی هەیە واتا ئێمە 15 دراوسێمان بە بیر و هزری جیاوازەوە هەیە.

ناوبراو وتی لەبارەی عێراقەوە دەبێت ئاوڕ لەم بابەتە بدەینەوە کە بەرپرسانی حکوومەتی ناوەندیی عێراق کونترۆڵی تەواویان بەسەر هەرێمەوە نییە و ئەمەش سروشتییە کە لە کۆبوونەوەکاندا بڕیارەکان هەر وەکوو وتەدان دەمێننەوە و لە کۆتاییدا بەرپرسانی حکوومەتی ناوەندی و هەرێم جێبەجێی ناکەن.

جێگری پێشووی وەزارەتی دەروەی ئێران جەختی کردەوە کەوابوو تنها ڕێگای بەردەستی ئێمە بەگوێرەی یاسا نێونەتەوەییەکان دانوستانی ڕاستەوخۆ یان شەڕ لەگەڵ ئەو گرووپانەیە.

ڕەحیم پوور ئاماژەی دا بە هەڵمەتەکانی ئەم دواییەی سوپای پاسداران و وتی کاتێک حکوومەتی عێراق توانای کونترۆڵ کردنی نییە بە واتای ئەمەیە کە بەپێی ڕێککەوتنەکان ئەم مۆڵەتەی پێمان داوە کە لە ڕێگای سەربازییەوە بەرگریی لە سنوورەکانی خۆمان بکەین.

سرور خدری

News Code 3640

Your Comment

You are replying to: .
captcha