سەرکەوتنی کورد لە بەغدا بەرژەوەندیی کوردی سووریاشی تێدایە
بەشی سووریا- ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کورد له سووریا دەڵێت: سەرکەوتنە کوردەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کاریگەریی لەسەر سەرکەوتنی کوردەکان لە سووریاش هەیە.

ڕێزان ناسان ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کورد له سووریا (P.D.K.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە کاریگەرییەکان هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق لەسەر دۆخی کورد و وتی: بێ گومان مسۆگەر کردنی کورسیی زیاتری پەرلەمانی عێراق لەلایەن حزبە کوردییەکانەوە لەبەرژەوەندی گشتیی کوردەکانی عێراقدایە و گەشەسەندنی دیموکراسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانێت مافی هەردوو لایەنەکە دەستەبەر بکات.

ناوبراووتیشی: تا هەر ئاستێک کە دۆخەکە بۆ چەسپاندنی دیموکراسی گونجاوتر بێت دۆخەکە بۆ خۆشگوزەرانیی زیاتر فەراهەم دەبێت بۆیە عێراقیش دەبێت هەر لەم چوارچێوەدا بڕواتە پێش.

ڕێزان ناسان زیاتر وتی: ئەوەی کە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا دەبینرێت، هەڵبژاردنەکە سەرکەوتووانە بووە و پرسی سەلامەتی هەڵبژاردن زیاتر لە ڕابردوو بەدەست هاتووە و کوردەکانیش لەمسۆگەر کردنی ئەو کورسییانەی کە چاوڕوانیان دەکرد بەدەستی بێنن سەرکەوتوو بوون.