مەترسیی دووپات بوونەوەی سیناریۆی ئەفغانستان لە کوردستانی عێراق و سووریا

بەشی جیهان- دکتۆر بێن پریست لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە و هەروەها ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا و ڕایگەیاند: ئەگەری دووپات بوونەوەی ئەم سیناریۆیە لەم دوو ناوچە کوردنشینەیشدا هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کە کونترۆڵی ئەو وڵاتەی لەلایەن هێزەکانی تالیبانەوە لێکەوتەوە بەرپرسانی کوردی سووریا و عێراقیشی نیگەران کردووە. بۆیەش دەبینرێت کە بەرپرسانی کوردی سووریا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکی زیاتر کردووە. ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس بۆ تاوتوێ کردنی پرسی ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا و پاشهاتەکانی دیمانەیەکی لەگەڵ دکتۆر بێن پریست مامۆستای زانکۆی ئیندیانا و شرۆڤەکاری پرسی کورد ساز کردووە. دکتۆر بێن پریست زۆر بەدووری نازانێت کە سیناریۆی ئەفغانستان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردنشینەکانی سووریا دووپات بکرێتەوە.

مەترسیی دووپات بوونەوەی سیناریۆی ئەفغانستان لە کوردستانی عێراق و سووریا

مامۆستای زانکۆی ئیندیانا لەبارەی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەفغانستان لەگەڵ ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریا بە ئاژانسی کوردپرێسی وت: بەداخەوە هەڵسەنگاندنی دۆخی کوردەکان و ڕووداوەکانی ئەفغانستان هەڵسەنگاندنێکی دروستە. بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بڕیارێک بوو کە پێشتر درا بوو و بنەمای ئەو بڕیارەیش سوور و زیان بوو. بەم شێوەیە کە دەسکەوتە ستراتێژیکەکانی مانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان کەمتر بوو لە تێچووی مادی و سیاسی بۆ ئەو وڵاتە.

ناوبراو لەبارەی هۆکاری لێکچوونی دۆخی ئەفغانستان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا وتی: بەشێوەیەک دیکە دەتوانین بڵێین کە هەڵسەنگاندنی کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان و ئەگەری دووپات بوونەوەی لە عێراق و سووریا درووستە؛ ئەوەش بەمشێوەیە کە کشانەوەی بەتەواوێتیی ئەمریکا هەڵگری پەیامێکە بۆ هەموو ناوچەکە کە ئەمریکا لەچاو ئەوەی کە لە ڕابردوودا وینا دەکرا لاوازترە.

ڕووداوەکانی پاش کشانەوەی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا

دکتۆر بێن پریست لەبارەی ئەگەری کشانەوەی 900 هێزی ئەمریکی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا وتی: لە کۆتاییدا ئەمریکا لە کوردستانی سووریا دەکشێتەوە. بەم حاڵەیشەوە بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە بەرەی سووریا لەلایەن میدیا سەرەکییەکانی ئەمریکاوە ئاوڕی جیدیی لێنەدراوەتەوە و پەلامارێکی مەترسیداری سەربازانی ئەمریکیش لەم ناوچەیە ڕوونادات، ڕەنگە سەربازانی ئەمریکی تا ئەو کاتەی گۆڕانکاریەکی ئەوتۆ لە سووریا ڕوودەدات لەو وڵاتە دەمێننەوە.

ناوبراو لەبارەی هێرشی تورکیا بۆسەر کوردانی سووریا پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا وتی: دروستە کە کونترۆڵ کردنی چەند ناوچەیەک لە کوردستانی سووریا لەلایەن تورکیاوە پەرژینێکی لەنێوان تورکیا و ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی پەکەکە دروست کردووە بەڵام دوژمنییەکەی تورکیای لەگەڵ کورد لەناو نەبردووە. لە ڕاستیدا تورکیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دروست کردنی گوشاری زیاتر. ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا بکشێنەوە تەنها شتێک کە ڕوودەدات هێرشی زیاتری سەربازیی تورکیایە بۆ سەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان.

کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و ئەگەری دووپات بوونەوەی لە پارتی

ناوبراو هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی گرژییەکانی ئەمدواییەی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی و ئەگەری ڕوودانی ڕووداوی هاوشێوە لەنێو پارتیدا وتی: ئەوەی کە لەنێو بنەماڵەی تاڵەبانیدا ڕوودەدات لە ڕیفراندۆمەکەی ساڵی 2017ەوە دەستی پێکرد و هەروەها پەیوەندیی بە فەوتی جەلال تاڵەبانی و ڕووداوەکانی کەرکووکەوە هەیە.

ناوبراو ڕەتی کردەوە دروسێکانی هەرێمی دەستیان لە گرزییە ناوخۆییەکانی یەکێتیدا هەبووبێت و وتی: من بەدواداچوونم بۆ هەرچەشنە دەستوەردانێکی ناوچەیی کردووە بەڵام چ لەلایەن تورکیا چ لەلایەن ئێرانەوە دەستوەردانێک نەبووە و زیاتر بۆ پرسە خانەوادەییەکانی ناو یەکێتی دەگەڕێتەوە.

ناوبراو لەبارەی ئەگەری سەرهەڵدانی گرژی لەنێوان نەوەی سێیەمی بارزانییەکاندا وتی: لەبارەی ئەوەی کە هەمان ڕووداوی یەکێتی لەنێو بنەماڵەی بارزانیدا پاش فەوتی مەسعوود بارزانی ڕووبدات دەبێت بڵێم نەزمی خانەوادەی بارزانی زیاترە. بێ گومان ئەگەر جەلال تاڵەبانی زیندوو بووایا ئەم گرژییە ڕووینەدەدا.

ململانێی ئەمریکا و تورکیا لەسەر پرسی کورد

دکتۆر بێن پریست لەبارەی کاریگەریی پرسی کورد لەسەر گرژییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا وتی: ڕەنگە دەبوو وتبام گرینگترین پرسی نێوان ئەمریکا و تورکیا پرسی کورد نییە بەڵا گەورەترین نیگەرانیی ئەمنییەتیی تورکیا لە 1925ەوە پرسی کورد ببوە. ڕەنگە بتوانین بڵێین کە ئەگەر حزبی دەسەڵاتداری داد و گەشە لەلایەن کورەکانی باکووری سووریاوە هەستی بە مەترسیەک نەکردبا شێوەی مامەڵەی خۆی لەگەڵ ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەگۆڕی. ڕەنگە وایش نەبێت.

News Code 3655

Your Comment

You are replying to: .
captcha