وەزیری دەرەوەی ئێران بەبۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات
بەشی ئێران- حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیزری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا فوئاد حسێن هاوتای عێراقیی خۆی دەکات بەردەنگ پیرۆزبایی لێدەکات بەبۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامەکەیدا هیوای خواستووە کە بە هاودڵی و بەیەکەوە بوونی خەڵکی عێراق و نوێنەرانی هەڵبژێردراو ئەو وڵاتە بکەوێتە سەر ڕێگای سەقامگیری و گەشەسەندن.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها پشتگیریی ئێرانی بۆ سەقامگیریی و ئاسایشی عێراق دەربڕی و ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی هاوکارییە بۆ زیاتر کردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات.