ڕاسپاردەی ئەمریکا بۆ کوردەکان و تورکیا، پاش گرژییەکانی ئەمدواییە لە باکووری سووریا

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە تورکیا و کوردەکانی سووریا دەکات پێبەندی ڕێککەوتنی ئاگرەست بن و دەست بۆ هێرش لە دەرەوەی سنوورەکانیان نەبەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هێزە کوردەکانی سووریای بە هێرش کردنەسەر پۆلیسی وڵاتەکەی لە باکووری سووریا تۆمەتبار کرد و هەڕەشەی تۆڵە کردنەوە لە هێزە کوردەکان کرد.

بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوەیەکدا بۆ ئەم گۆڕانکارییانە داوای دان بەخۆدا گرتنی لە لایەنە بەرامبەرەکان کرد.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێراندا لە واشنتۆن ئیدانەی هێرشەکانی کرد بۆسەر تورکیا و بە هاوپەیمانی ناتۆیی ئەمریکای ناوی لێبرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کوژراوانی ڕووداوەکە کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داواشی لە کوردانی سووریا و حکوومەتی تورکیا کرد ڕێز لە ئاگربەستی ساڵی 2019 بگرن و یارمەتیدەر بن لە جێگری کردنی سەقامگیری لە باکووری سووریا.

ناوبراو تورکیای بە هاوپەیمانی ئەمریکا ناوبرد کە لە شەڕی تیرۆریزم و کۆتایی هێنان بە گرژییەکان لە سووریا هاوبەشی ئەمریکا بووە.

ناوبراو لەبارەی دواکاریی تورکیا بۆ کڕینی ئیف-16ی ئەمریکی لە وڵاتەکەی وتی: تا ئەو کاتەی ئەم بابەتە دەگاتە دەستی کۆنگرێس نە ڕەتی دەکەینەوە نە پشت ڕاست دەکرێتەوە.

News Code 3664

Your Comment

You are replying to: .
captcha