لە 20 رۆژی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق ڕادەگەیەندرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جەلیل عەدنان خەلەف رایگەیاند، لە 20 رۆژی داهاتوودا ئەنجامی فەرمی و کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان رادەگەیەنن و لەبارەی سڕییەوەی ئەنجامی بەرایی دەنگەکان لە ماڵپەڕی فەرمیی دەڵێت ئەنجامەکان ئەوەیە کە دەنگەکانی ئەو سندوقانەی دیکە لەگەڵیاندا کۆ بکرێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لەبارەی ژماردنی دەنگی وێستگەکان بەدەست رایگەیاند: "ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگدەکان بە دەست بۆ 8547 وێستگە تەواوبووە و لەبەردەم دەزگاکانی راگەیاندندا بۆ رای گشتی بڵاوی دەکەنەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە 20 رۆژی داهاتودا ئەنجامی کۆتایی و فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق رادەگەیەنن.

هەروەها حەسەن سەلمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندن و پەیوەندیە جەماوەریەکان لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "بڕیاروایە کۆمسیۆن ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکانی 12 ھەزار و 228 وێستگەی دەنگدان بکات، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا، کە ئەنجامی ئەو وێستگانە لەگەڵ ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکان رانەگەیەندراوە".

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق شەوی رابردوو ئەنجامی بەرایی دەنگەکانی لە ماڵپەڕی فەرمیی سڕییەوە، بەڵام کۆمسیۆن دەڵێت، ئامانج لە لابردنی ئەنجامەکان ئەوەیە کە دەنگەکانی ئەو سندوقانەی دیکە لەگەڵیاندا کۆ بکرێنەوە.

News Code 3666

Your Comment

You are replying to: .
captcha