موقتەدا سەدر داوای دانبەخۆدا گرتنی عێراقییەکان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موقتەدا سەدر، پەیامێکی بڵاویکردەوە و داوا لەهەموو لایەنە عێراقییەکان دەکات بەهەستێکی بەرزی نیشتیمانپەروەرییەوە مامەڵە بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەش کردوە،  ناکۆکی سیاسی لەسەر سندووقەکانی دەنگدان گەلی عێراق  لە ڕووی خزمەتگوزاری و تەشەنە کردنی تیرۆرەوە لێی زیانمەند دەبێت، بۆیە داوا لەهەموو لایەنەکان دەکەن دان بەخۆیاندا بگرن.

سەدر لەبارەی ناڕەزایی ژمارەیەک لایەن لەئەنجامەکان دەڵێت، داوا لەهەموو لایەنەکان دەکات بەهەستێکی بەرزی نیشتیمانپەروەرییەوە مامەڵە بکەن و ئەوانەی ناڕازین لەئەنجامەکان، پابەندبن بە پەیڕەوکردنی رێکارە یاساییەکان.

شایانی باسە دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەم، رەوتی سەدر بە بەدەستهێنانی 73 کورسی و بەجیاوازییەکی گەورە پێش لیستەکانی دیکە کەوت و بووە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە.