مەسروور بارزانی و پلاسخارت گفتوگۆیان دەربارەی دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرا و ڕۆڵی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پشتگیری کردن و سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەرز ھەڵسەنگێنرا.

هەردوولا خوازیاربوون کە حکومەتی داهاتووی عێراق، حکوومەتێکی گشتگیر بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی هەمووو پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بکات.