بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە دادگایەک لە تورکیا سزای زیندانی کردنی بۆ 18 کەس بڕییەوە

بەشی تورکیا- دادگەی سێرت بە تۆمەتی ئەندامێتی پارتی کرێکارانی کوردستان سزای زیندانی کردنی بەسەر 18 کەس دا سەپاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە سێیەمین دادگەی سزا قورسەکانی سێرت لە کوردستانی تورکیا 27 ـەمین دانیشتنی دادگەیی کردنی 18 کەس بەڕێوەچوو کە ماوەی 5 ساڵە بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە دادگەیی دەکران و خرابوونە زیندانەوە.

ئەو 18 کەسە کە 5 ـیان منداڵن و تەمەنیان لە خوار 18 ساڵانە، رۆژی 14ی تەممووزی 2016 دوای هێرشێک بۆ سەر سەربازگەی رۆژهەڵات سەر بە سێیەمین فەرماندەیی کۆماندۆ و بازگەی پۆلیسی جمهوورییەت لە سنووری پارێزگای سێرت دەستگیرکرابوون و بە تۆمەتی "ئەندامێتی پەکەکە" و "تێکدانی یەکپارچەیی و یەکێتی دەوڵەت" دادگەیی دەکران.

دادگەی سێرت دوای وەرگرتنی گوتەی تۆمەتبارەکان سزای زیندانی کردنی هەتاهەتایی بۆ 11 لە تۆمەتبارەکان بڕییەوە.

بە بڕیاری دادگە سزای زیندانی کردن بۆ 5 کەسی دیکە بڕیاریەوە کە منداڵن و تەمەنیان لە خوار 18 ساڵانە بە 18 ساڵ و 4 مانگ زیندانیکردن سزادران.

دادگە هەر لەو کەیسەدا بڕیاری بێتاوانی بۆ 4 کەس دەرکرد کە لە چوارچێوەی دۆسیەکەدا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرا.

سەرچاوە: تۆڕی میدایی ڕووداو

News Code 3683

Your Comment

You are replying to: .
captcha