ئێران: ئیدیعاکانی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ناڕاستن

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەی ئێران، ئیدیعاکانی ئیلهام عەلیۆف سەرۆک کۆماری ئازەربایجانی ڕەت کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە: باس کردنی ئەو چەشنە تۆمەتانە لە بەرژەوەندیی ڕەژیمی زایۆنییە و کاریگەریی لەسەر پەیوەندییە دوولایەنە و دۆستانەکانی دوو میللەتی ئێران و ئازەربایجان دەبێت.

خەتیب زادە هەروەها جەختی لە ڕۆڵی پێشەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتیی مادەهۆشبەرەکان کرد و وتی: پێشکەش کردنی هەزاران شەهید و بریندار لە 4 دەیەی ڕابردوودا تەنیا بەڵگەیەکە بۆ هەوڵە بێبڕاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم ڕێگایەدا.

News Code 3687

Your Comment

You are replying to: .
captcha