یەکێتیی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بەشداریی هەموو کۆبوونەوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕایگەیاند یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بەشداریی لە هەموو کۆبوونەوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت: "یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بەشداریی هەموو کۆبوونەوە و دانوستاندنێک دەکات، چوونکە رێککەوتنمان هەیە و یەکتر بەجێناهێڵین".

یەکێتی کە هێزی دووەم و هاوپەیمانی لە مێژینەی پارتییە لە حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا، وێرای جەخت کردنەوە لە بەشداریی کارای بزووتنەوەی گۆڕانی هاوپەیمانیان، چاوەڕوانی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانە.