یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: ئامادەین بڕۆینە نێو گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاندووە ئامادەیە بڕواتە نێو گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس؛ عوسمان کاروانی، کارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێ کردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە ڕووداوی وت: ئامادەین بڕۆینە نێو گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقەوە

ناوبراو زیادی کرد "ئێمە نوێنەری خەڵكین هەرکەسێک لە بەرژەوەندیی کورد و خەڵکی هەرێمی کوردستان کار بکات لە بەغداد لەگەڵی دەبین و هەقە لایەنە کوردییەکان لەگەڵ ئەوانە بن کە هاوکاریی کورد دەکەن".