نێچیرڤان بارزانی بەرەو قەتەر بەڕێکەوت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021-10-16 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، به‌ سه‌ردانێکى فه‌رمى به‌ره‌و ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر به‌ڕێکه‌وت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "له‌ سه‌ردانه‌که‌يدا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشکۆ، شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئالسانى، ميرى قه‌ته‌ر و ژماره‌يه‌ک له‌ به‌رپرسانى ديکه‌ى قه‌ته‌رى کۆ ده‌بێته‌وه‌."

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له‌ کۆبوونه‌وه‌کاندا "بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى عێراق و ناوچه‌که‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێکى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش" لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر تاوتوێ ده‌کات.