مەسروور بارزانی و پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری بارودۆخی گشتیی کریستیانەکان لە عێراق و سووریا تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پارتریارک مار ئاوای سێیەم پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت دووبارە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پارتریارک مار ئاوای سێیەم کرد و پشتگیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپاتکردەوە لە پێناو برەودانی زیاتر بە کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە "جێی خۆشحاڵییە، کوردستان مەڵبەندی بەیەکەوەژیان و ئازادیی ئایینی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانە و پێویستە پەیامی هەموو ئایینەکان، بڵاوکردنەوەی ئاشتیی و خۆشەویستی بێت".

بارودۆخی گشتیی کریستیانەکان لە عێراق و سووریا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

News Code 3696

Your Comment

You are replying to: .
captcha