هێرش بۆسەر سەربازانی تورکیا پیلانگێڕیی خودی تورکیایە

بەشی سووریا- هێزەکانی سووریا دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت کە دەستیان لە هێرشەکانی ئەمدواییە بۆسەر سەربازانی تورکیا نەبووە و ئەو هێرشە حکوومەتی تورکیا خۆی کردوویەتی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات کاردانەوەی بۆ دەنگۆکانی دەستپێکردنی شەڕێکی دیکە لەلایەن توورکیاوە بۆسەر کوردستانی سووریا نیشان دا و ڕایگەیاند: هیچ ڕۆڵێکیان نەبووە لە ئەو هێرشانەی کە تورکیا ئاماژەی پێداون و ئەو وڵاتە بەدوای بیانوویەکدا دەگەڕێت بۆ دەستپێکردنی شەڕێکی دیکە لە دژی هێزەکانیان.

لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەی SDFدا هاتووە حکوومەتی تورکیا بۆ ڕەوایی بەخشین بە هێرشەکانی خۆی هەواڵی ناڕاست و درۆ بڵاو دەکاتەوە و دەڵێن هێزەکانی ئێمە هێرشیان کردۆتە سەریان. ئەمەش لە کاتێکدا کە ئێمە پێشتریش ڕامانگەیاندووە لەو ناوچانەدا هێزەکانی ئێمە هیچ ئۆپەراسیۆنێکیان نەبووە و ڕاپۆرتەکانی ئەمدواییە تەنها بە مەبەستی شەرعییەت بەخشین بە داگیرکارییەکان بڵاو دەکرێنەوە.

هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕاشیدەگەیەنن حکوومەتی داگیرکەری تورکیا لە یەک مانگی ڕابردوودا لە ناوچەکانی عەین عیسا و تەل تەمەر 194 جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.

لە بەیانەمەکەی هەسەدە دا هەروەها هاتووە حکوومەتی تورکیا بەمەبەستی ورووژاندنی هەستە نەتەوایەتییەکان و فریودانی خەڵکی خۆی ڕاستییەکان دەشارێتەوە.

News Code 3698

Your Comment

You are replying to: .
captcha