فڕۆکەکانی تورکیا ناوچەیەکیان له‌ سیده‌كان بۆردومان كرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەکانی تورکیا كاتژمێر 9:30 ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 17 ى 10 ى 2021،  بۆردوومانی ناوچە سنووریەکانی چیای به‌ربزینیان له‌ سنووری سیده‌كان كرد.

کوردپرێس: تەلەڤیزیۆنی کوردستانی TV بڵاوی کردەوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەماوەی  نیو کات ژمێردا   سێ جار لووتکەی چیای بەربزینيان بەبیانووی ھەبوونی  باره‌گاكانی چەکدارانی پەکەکە، لە نزیک سنوورەکانی ئێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران بەچڕی  بۆردوومان کردووه‌.

بەھۆی ئەوەی کەشوێنەکەش دووری ئاواییەکانە،  زیانەکانی ئەو بۆردومانە تا ئێستاكه‌ نه‌زانراوه‌، ھاوکات وێڕای بۆردوومانی فڕۆکە جەنگیەکان بۆ ماوەی دوو ڕۆژە فڕۆکەی چاودێری به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچەکە دەسوورێنەوە.