میلیشیاکانی سەر بە تورکیا هێرشیان کردە سەر هەسەدە و دوو گوندیان کونتڕۆڵ کرد

بەشی سووریا- سەرچاوە خۆجێیییەکان باس لەوە دەکەن گرووپی توندڕەوی سەر بە تورکیا لە ناوچەی عەین عیسا هێرشیان کردۆتە سەر هەسەدە و دوو گوندیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

کوردپرێس:

تەلەڤزیۆنی ڕووداو لە هەواڵێکدا رایگەیاند شەوی پێنجشەمە 17ی کانونی یەکەمی 2020 گرووپە چەکدارییە سوورییەکانی سەر بە تورکیا هێرشیان کردە سەر بنکەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە عەین عیسای باکووری رەققە و لەدوای پێکدادانی چەکداری لەنێوان هەردوولا، هێزەکانی تورکیا کۆنتڕۆڵی هەردوو گوندی جەهبەل و مشێرفەیان لە ناوچەکانی دەوروبەری عەین عیسا کرد.

بەگوێرەی هەندێک سەرچاوەی ڕووسی، هێرشەکە لەلایەن گرووپی چەکداری "ئەحرار شەرقییە"وە کراوە و تێیدا هەردوو گوندی جەهبەل و مشێرفە لەسەر رێگەی نێودەوڵەتیی (M4) لەلایەن ئەو گرووپەوە کۆنتڕۆڵ کراون.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن، سوپای تورکیا هێزی زیاتری سەربازی لە گوندەکانی ئەبوو خەزرە، سەللوم و رومانە نزیک رێگەی سەرەکیی نێوان حەلەب و حەسەکە لە ناوچەی دەوروبەری عەین عیسا چڕکردووەتەوە.

سەرچاوە مەیدانییەکان باس لە شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە ناوچەی عەین عیسا دەکەن کە بەگوتەی ئەو سەرچاوانە بوونەتە هۆی کوژرانی لانیکەم 11 کەس لە هەردوولا.

News Code 370

Your Comment

You are replying to: .
captcha