بەشێوەیەکی گشتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆسەیەکی ئازاد و پاک بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، هه‌ڵوێستی پارتیی له‌ باره‌ی ئه‌نجامی كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق راگه‌یاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "داوا لەھەموو لایەنەکان دەکەین ئەوانەی تێبینیان ھەیە لەسەر ئەنجامەکان کە تەنیا ڕێککاری یاسایی و شێوازی گونجاو بگرنەبەر بۆ سەلماندنی سکاڵاکانیان دوور لەزمانی ھەڕەشە و پشێوی نانەوە کە مەترسیە و ھەڕەشە لەئارامی وڵات دەکات".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "ئەگەر ھەندێک تێبینی تەکنیکیش لەسەر پڕۆسەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان ھەبووبێت بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ھەڵبژاردنەکە پڕۆسەیەکی ئازاد و پاک بوو".

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ بە شێوەیە:

راگەیه‌ندراوی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی رێکەوتی 10ـی 10ی 2021 ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات کە لە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە ئەنجام درا.

بەپێی یاسای کۆمسیۆن و لەپێناو سەلماندنی پاک و بێگەردی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، لەماوەیەکی دیارکراودا ھەموو لایەنێکی سیاسی بەشداربووی ھەڵبژاردنەکان مافی ئەوەیان ھەیە پەڵپ بگرن یان سکاڵا لەبەرامبەر ئەنجامەکان تۆمار بکەن. بۆیە لێرەوە داوا لەھەموو لایەنەکان دەکەین ئەوانەی تێبینیان ھەیە لەسەر ئەنجامەکان کە تەنیا ڕێککاری یاسایی و شێوازی گونجاو بگرنەبەر بۆ سەلماندنی سکاڵاکانیان دوور لەزمانی ھەڕەشە و پشێوی نانەوە کە مەترسیە و، ھەڕەشە لەئارامی وڵات دەکات، ھەروەھا داوایان لێ دەکەین دان بەخۆیان دابگرن و بەرژەوەندی گەل بخەنە سەرووی ھەموو ئیعتیبارێکەوە و، ئەگەر ھەندێک تێبینی تەکنیکیش لەسەر پڕۆسەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان ھەبووبێت بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ھەڵبژاردنەکە پڕۆسەیەکی ئازاد و پاک بوو .

لێرەوە بەپێویستی دەزانین سوپاسی تەواوی ھەوڵ و ماندووبوونی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق و نێردەی «پاڵپشتی تەکنیکی» نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بکەین، ھاوکات سوپاس و پێزانینمان بۆ ھەوڵەکانی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرامبەر دابین کردنی ئارامی و بارودۆخێکی ئەمنی گونجاو و سەرکەوتوو بۆ بەڕێوچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان.

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

News Code 3704

Your Comment

You are replying to: .
captcha