مامۆستا عەبدولسەلام کەریمی وەک راوێژکاری سەرۆک‌ کۆمار بۆ کاروباری ئیتنیک و کەمینە ئایینیەکان هەڵبژێردرا

بەشی ئێران- مامۆستا عەبدولسەلام کەریمی وەک راوێژکاری سەرۆک‌ کۆماری ئێران بۆ کاروباری ئیتنیک و کەمینە ئایینیەکان هەڵبژێردرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولسەلام کەریمی، وەک راوێژکاری ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک‌ کۆماری ئێران بۆ کاروباری ئیتنیک و کەمینە ئایینیەکان دەستنیشان کرا.

مامۆستا کەریمی لەدایکبووی 1346 خاوەن دکتۆرایە لە زمان و وێژەی عەرەبی و خاوەن بەڵگەنامەی ئیجتهادە لە ساڵی 1370 لە ناوەندی گەورەی ئیسلامی رۆژئاوای وڵات.

ناوبراو پێشتر قایمقامی دیواندەرە، سەرۆکی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان و سنە، جێگری پەروەردە و فێرکاری پارێزگای کوردستان، بەڕێوەبەری ناوەندی پسپۆڕی زانستە ئیسلامییەکانی ئیمام شافعی سنە بووە.

News Code 3705

Your Comment

You are replying to: .
captcha