بۆ دانوستان لەگەڵ حزبە سیاسییەکان شاندێکی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی دەکات و لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکهاتوون لە فازل میرانی سکرتێر، مەحموود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک ئەندامی دیکەی سەرکردایەتی پارتی سەردانی شاری سلێمانی دەکەن و لەگەڵ سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆ دەبنەوە.

هەرچەندە تائێستا ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ سلێمانی رانەگەیەنراوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان پرسی پێکهێنانی یەک وتاری هاوبەش بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەغدا دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان یەکێک لەتەوەرەکانی سەردانەکە دەبێت، هەروەها ڕەوینەوەی ئەو بارگرژیانەی لەماوەی رابردوودا لەبانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا دروستبووە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی سیاسی وەک ئامانجێکی دیکەی سەردانەکە ناو دەبرێت.

News Code 3706

Your Comment

You are replying to: .
captcha