جێبەجێ کردنی تەواوی ڕێککەوتنی شەنگال زەحمەت دەبێت

بەشی جیهان- پەیمانگای جەیمز تاون ئاماژەی بە داکۆکی چەند لایەنێک بۆ مانەوەی دەسەڵاتیان لە شەنگال کردووە و دەشڵێت زەحمەت دەبێت کە ڕێککەوتنەکەی شەنگال لەبارەی دەسەڵاتی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق لە ناوچەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.

کوردپرێس:

پەیمانگای جەیمز تاون لە شرۆڤەیێکدا باسی ڕێککەوتنی نێوان دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی داهاتووی ناوچەی ئێزدینشینی شەنگال دەکات و ئاماژەشی بەوە کردووە کە چەندین لایەنی خاوەن قورسایی بە بەرژەوەندیی دژبەیەک لە ئایندەی ئەو ڕێککەوتنەدا دەور دەگێڕن بەڵام بە گشتی جێبەجێ کردن بەتەواوەتیی ئەو ڕێککەوتنە زەحمەت دەبێت.

بە گوێرەی شرۆڤەکەی پەیمانگای جەیمز تاون، تورکیا لە هەموو لایێک پێی خۆشترە کە ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت چوونکە بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە هێزەکانی پەکەکە هێزەکانی سەر بە پەکەکە لە شەنگال دەسەڵاتیان نامێنێت و لەو ڕووەوە کە تورکیاش پەکەکە بە هەڕەشە دژی قەبارەی خۆی دەزانێت کشانەوەی ئەوهێزانە لە شەنگال لە بەرژەوەندیی ئەنقەرە دەبێت.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە داگیر کردنی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە کە ساڵی 2003 ڕووی دا بووە هۆی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پارتی باڵادەستە لەو ناوچەیە ببێتە خاوەنی دەسەڵات بەڵام هێرشەکەی داعش بۆ سەر شەنگال لە ساڵی 2014 و ئیهمال کرانی شەنگال لەلایەن پێشمەرگە و هێزەکانی سەر بە پارتی لە بەرامبەر هێرشی داعش و لە بەرامبەردا پشتگیری کردنی پەکەکە لە ئێزدییەکان وای کرد نفووزی هەولێر لە ناوچەکە کەم ببێتەوە و پێگەی جەماوەریی پەکەکە لە ناوچەکە بەرز ببێتەوە.

گۆڤاری جەیمز تاون هەڵوێستی دەوڵەتی تازەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی جۆبایدەن لەبارەی ڕێککەوتننامەی شەنگال بە گرینگ دەزانێت بەڵام جەختیشی کردۆتەوە کە ئەو ڕێککەوتنە بەرژەوەندیی ژمارەی لایەنی خاوەن دەسەڵاتی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە نفووزیان کەم دەکاتەوە و لە لایێکی دیکەشەوە شەنگال ناوچەیێکی ستراتێژیی نێوان عێراق و سووریایە و زۆر زەحمەت دەبێت کە ڕێککەوتنەکە بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێت.

News Code 373

Your Comment

You are replying to: .
captcha