وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راپۆرتی کۆمسیۆنی ئەورووپای رەت کردەوە

بەشی تورکیا- وەزارەتی دەروەی تورکیا راپۆرتی کۆمسیۆنی ئەورووپای رەت کرد و دەڵێت لایەنگرییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا وەڵامی راپۆرتێکی کۆمسیۆنی ئەورووپای دایەوە و دەڵێت ئەو راپۆرتە لایەنگرییە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەشڵێت: "راپۆرتەکە بەرپرسیارێتییەکانی یەکێتی ئەورووپای بەرامبەر بە تورکیا کە کاندیدە بۆ ئەندام بوون لە یەکێتی ئەورووپا پشتگوێ دەخات و بەتەواوی لایەنگرییە".

شایانی باسە کۆمسیۆنی ئەورووپا لە بەیاننامەکەیدا باسی لەوە کردووە، "حکوومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان راسپاردەکانی یەکێتی ئەورووپای لەبارەی دیموکراسییەوە پشتگوێ خستووە و تورکیا جدی نییە لەو چاکسازییانەی یەکێتی ئەورووپا داوای دەکات".

News Code 3730

Your Comment

You are replying to: .
captcha