پێداچوونەوە بە تانەکانی هەڵبژاردن لە عێراق دەستی پێکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پێداچوونەوە بە تانەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی لە عێراق دەستی پێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، تائێستا 1373 تانە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10ی تشرینی یەکەم دراوە و دەستەی دادوەری کۆمسیۆن لە 20 رۆژدا وەڵامی تانەکان دەداتەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەش كردووە، "لەماوەی 20 رۆژدا وەڵامی تانەکان دەدرێتەوە و دووبارە بژاردنەوەی دەنگەکانیش پەیوەستە بە سروشتی سکاڵاکان، هەروەها رەتیدەکەینەوە و تبێتمان تانەکان کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نەبووە".

باس لەوەشکراوە، ئەنجومەنی کۆمسیاران پێداچونەوە بەسەرجەم تانەکاندا دەکات و بۆ یەکلاییک ردنەوەیان رەوانەی دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی کردون.

لای خۆیەوە عیماد جەمیل، ئەندامی دەستەی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئەمڕۆ ئەو وادەیە کۆتایی دێت کە بۆ تانەی لایەنەکان دیاریکرابوو سەبارەت بە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان، دواتریش لەماوەی یەک هەفتەدا وردبینی و پێداچونەوە بە تانەکاندا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، دواتریش لەماوەی 10 رۆژدا دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان بە تانەکاندا دەچێتەوە، لە کۆتاییشدا ناوی ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمان رادەگەیەنرێت.

News Code 3739

Your Comment

You are replying to: .
captcha