مەسروور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق قۆناغی پاش هەڵبژاردنەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە دیدارێکدا باردۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیایان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هیوای خواست ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ببێتە هۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەر کردنی بنەڕەتیی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی.

چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی جێبەجێ کردنی رێککەوتننامەی شنگال و ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

News Code 3743

Your Comment

You are replying to: .
captcha