سپاسی پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیا دەکەین بەبۆنەی بەفەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا

بەشی سووریا- ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا  (P.D.K.S) دەڵێت: هیودارین کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش هەنگاو بۆ بەفەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەر هەڵبگرێت بەتایبەت پێویستە ئەو وڵاتانەی داخڵی پرسی سووریا بوونەتەوە لەمبارەوە هەوڵ بدەن.

گەلۆ عیسا ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە بەفەرمی ناساندنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا لەلایەن پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیاوە و ڕایگەیاند: ئەمە هەنگاوێکی ئەرێنییە و هیودارین کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش هەنگاو بۆ بەفەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەر هەڵبگرێت بەتایبەت پێویستە ئەو وڵاتانەی داخڵی پرسی سووریا بوونەتەوە لەمبارەوە هەوڵ بدەن.

ناوبراو درێژەی دا: هیوادارین وڵاتانی زلهێز لەوان ئەمریکا و ڕووسیاش لەمبارەوە کردارێکی ئەرێنی بنوێنن چوونکە ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک نموونەیەکی سەرکەوتووی جێگیر کردنی ئاشتی و دیموکراسییە لەنێوان میللەتەکاندا و لە ئەزموونەکەیدا سەرکەوتووە.

گەلۆ عیسا زیاتر وتی: نموونەی ئیدارەی خۆسەر دەتوانێت سەرمەشقێکی باش بێت بۆ سووریای دیموکرات و ناناوەندی.

ئەندامەکەی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا جەختی کردەوە: ئێمە سپاسی پەرلەمانی کەتەلۆنیا دەکەین و هیوادارین وڵاتانی دیکەش هەنگاوی هاوشێوە هەڵێنن تا مەیەنەتیی کورد و دیکەی ئەتنیکەکانی سووریا کۆتایی بێت و ببێتە نموونەیەکی سەرکەوتوو بۆ هەموو سووریا.

News Code 3746

Your Comment

You are replying to: .
captcha