بۆ پشتگیری کردن لە هەرێمی کوردستان پڕۆژەیاسایەک خرایە بەردەست ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا

بەشی جیهان- دوو سیناتۆری ئەمریکی بڕیارنامەیەکیان دایە ئەنجومەنی پیران و کۆنگرێسی وڵاتەکەیان و داوای ڕێزلێنان لە شۆڕشی کوردەکانی عێراقیان کرد لەدژی ڕەژیمی سەدام هەرواها داوایان کرد ناوچەی دژە فڕین لە باکووری عێراق پێکبهێنرێت و جەختیان لە پشتگیری کردنی هەرێمی کوردستان کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیناتۆر کریس ڤان هۆلین و مارکۆ ڕوبیۆ بەبۆنەی تێپەڕینی 30 ساڵ بەسەر جێبەجێ کردنی ئۆپەراسیۆنی دژە فڕین لە باکووری عێراق پڕۆژەیاسایەکیان خستە بەردەم کۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەیان کە ناسراوە بە "بڕیاری هاوکات". لە بڕیارنامەکەدا داوایان لە ئەندامان کردووە وێڕای ڕێز گرتن لە ساڵەها بەرخۆدانی کوردەکانی عێراق و شەڕ کردنیان لەگەڵ ڕەژیمی سەدام حسێن و قوربانی بوونی زیاتر لە 200000 کورد و وێران بوونی هەزاران گوندی کوردستانی عێراق، جەخت لە درێژە هاوکاریی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق و پشتگیری کردن لە کوردەکان بکرێتەوە.

ئەو دوو سیناتۆرە ئەندامی باڵای لیژنەی پەیەوندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانن و لە پڕۆژەیاساکەدا داوایان لە کۆنگرێس کردوەە جەخت لە درێژەدان بە پشتگیرییەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە وەکوو تەواوکەری هاوبەشی ستراتێژیی ئەمریکا و حکوومەتی عێراق.

News Code 3753

Your Comment

You are replying to: .
captcha