گەشتی ڕاستەوخۆی عێراق و سعودییە دەستی پێكردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسمانیی وڵاتەكەی یەكەمین گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆی نێوان عێراق و سعوودییەی ئەنجامدا ئەوەش پاش دووساڵ لە وەستانی گەشتەكان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ هەینی 22ی تشرینی یەكەمی 2021 هەواڵی یەكەمین گەشتی راستەوخۆی وڵاتی لەگەڵ سعوودیە بڵاو كردەوە.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە، دەستپێكردنەوەی گەشتەكان بەهۆی هەماهەنگی نێوان دەستەی باڵای عومرە و حەجی سعوودیی و تیمی عێراقییەوە بووە، پاش جێبەجێ كردنی سەرجەم رێكارەكانی خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

News Code 3754

Your Comment

You are replying to: .
captcha