لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 9 هاووڵاتیی کرماشانی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

بەشی کرماشان- زانکۆی پزیشکیی کرماشان لە ڕاگەیەنراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 156 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی هەینی 30ی ڕەزبەری 1400 زانکۆی پزیشکیی کرماشان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کرماشان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 779 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون.

زانکۆی پزیشکیی کرماشان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 156 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و 9 هاووڵاتییش لەو 24 کاتژمێرەدا بە کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە.

News Code 3758

Your Comment

You are replying to: .
captcha