گەشت کردن بۆ ئێران کارتی ڤاکسینی کۆرۆنای پێویستە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، هەرکەسێک لە دەروازەکەوە گەشت بۆ ئێران بکات پێویستە جگە لە بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا کارتی (ڤاکسینی کۆرۆنایشی پێبێت.

کوردپرێس: دەقی ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیە

ئاگاداری بۆ گەشتیارانی خۆشەویست

ئاگاداری گشت هاوولاتیان و گەشتیارانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان و هەلگرانی پاسپۆرتی عێراقى دەکەین ئەوانەی کە بە نیازن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە گەشت و سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن پێویستە جگە لە بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا (ئەنجامی نێگەتیف)، کارتی (ڤاکسینی کۆرۆنا کۆڤید - ١٩) یش لەگەڵیاندا بێت.

بە پێچەوانەوە هەر هاوولاتی یان گەشتیارێک هەر دوو بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا و کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا لە گەڵدا نەبێت دەولەتی ئێران ڕێگایان پێنادات سەردانی وڵاتەکەی بکەن و دەگەڕێندرێنەوە.

بۆیە تاکوو هاولاتیانی خۆشەویست تووشی گرفت و زەحمەتی رێگا نەبن، داوا لە هەموو گەشتیارە بەرێزەکان دەکەین بەبێ هەبوونی کارتی ڤاکسین و بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا بە مەبەستی چوون بۆ وولاتی ئێران سەردانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران نەکەن چوونکە رێگایان پێنادرێت.

News Code 3760

Your Comment

You are replying to: .
captcha