مەسروور بارزانی: یارمەتییە تەکنیکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتی  یارمەتیدەربوون بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی پێشوازیی لە ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد لەبارەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی توویتەر نووسیویەتی: "پێشوازی لە ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەم لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. یارمەتییە تەکنیکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتی و یەکێتیی ئەورووپا و ئەوانی تر، یارمەتیدەربوون بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن".

سەرۆكی حكوومەت هەروەها داوای لە هەموو لایەنەکان كردووە بە خێرایی، حکوومەتێکی گشتگیر پێکبهێنن، کە توانای بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتری بۆ گەلانی عێراق هەبێت.

News Code 3761

Your Comment

You are replying to: .
captcha