لە پارێزگای کوردستان ۱۱ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

بەشی کوردستان- زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ۲۱۰ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەممە ۲ی گەڵاڕێزانی 1400 زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا ٨٤٥ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون.
زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ۲۱۰ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و ۱۱ هاووڵاتییش لەو 24 کاتژمێرەدا بە کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە.
تا ئەم کاتە ۱۷٨٦ حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

News Code 3774

Your Comment

You are replying to: .
captcha