لە عێراق  1247 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاوی کردەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان 1247 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، لە دوێنێوە  24 تووشبووش بەهۆی پەتاکەوە مردوون و زۆرترین ژمارەی تووشبووانی پەتاکەیش لە هەولێر بوون.

ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا 2139 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و 24 تووشبووش بەهۆی پەتاکەوە مردوون، هەروەها لەدوێنێوە 50612 کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.