گۆڤاری سەر بە کۆنگرێسی ئەمریکا داوای شەرعیەتدان بە کوردی سووریا دەکات

بەشی جیهان- گۆڤاری هیڵ کە سەر بە کۆنگرێسی ئەمریکایە داوای کردووە شەرعیەتی سیاسی بە کوردی سووریا و عێراق بدرێت و لە بەرامبەردا ئەرکی سەرەکیی شەڕی داعشیان پێ بسپێردرێت.

کوردپرێس:

گۆڤاری هیڵی سەر بە کۆنگرێسی ئەمریکا یادداشتێکی بە قەڵەمی شان کاربری هەڵەچنی ڕاپۆرتی چاودێری باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئەرکە بیانییەکانی ئەمریکا بڵاو کردۆتەوە و تێیدا پێشنیازی ئەوەی کردووە کە کوردی سووریا و عێراق شەرعیەتی سیاسیی زیاتریان پێبدرێت و لە بەرامبەردا ئەرکی سەرەکیی شەڕی دژ بە داعشیان پێ بسپێردرێت.

گۆڤاری هیڵ ئاماژەی بەوەش کردووە کە زۆربەی چالاکییەکانی ئێستای داعش لە ناوچەی نزیکی شوێنی جێگیربوونی کوردەکانی سووریا عێراق ئەنجام دەبێت بۆیە پێشنیازی کردووە بە پێدانی شەرعیەتی سیاسیی زیاتر ئەرکی سەرەکیی شەڕی دژبەداعش بخرێتە ئەستۆی کورد.

شان کاربری پێی وایە ستراتیژی ئێستای ڕۆژئاوا بۆ شەڕی دژبەداعش ستراتیژێکی نوقسانە و دەشڵێت هێزە کوردییەکان بەتایبەتی لە سووریا ئەرکی گرینگیان لە شەڕی دژبەداعش پێ سپێردراوە و دەکرێت بە پێدانی شەرعیەتی سیاسیی زیاتر، هانی کورد بدەین بۆ ئەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناو بەرن.

لەگەڵ ئەوەش ناوبراو جەختی کردۆتەوە کە پێدانی شەرعیەتی سیاسی بە کوردەکان و بەتایبەت پێدانی شەرعیەت بە کوردی سووریا دژبەری زۆرە و ڕووسیا یەکێکە لە دژبەرە سەرەکییەکانی دامەزراندنی کیانی سەربەخۆ بۆ کوردەکان.

لە بابەتەکەی گۆڤاری هیلدا پێشنیاز کراوە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەرکی بەڕێوەبردنی پڕۆسەی پێدانی شەرعیەتی سیاسی بە کوردەکانی سووریا بگرێتە ئەستۆ.

News Code 3791

Your Comment

You are replying to: .
captcha