شەڕێکی قورسی نێوان داعش و هێزە عێراقییەکان زیاتر لە 13 کوژراو و 30 برینداری لێکەوتۆتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی شەڕ و پێکدادانی نێوان تیرۆریستانی داعش و هێزە ئەمنییەکانی دیالە 13 کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە 30 برینداریش هەن.

کوردپرێس:

شەوی سێشەمە لە سەر چوارشەمە 26ی ئەکتەوبری 2021 میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاند شەڕی قورس لە نێوان چەکدارانی داعش و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە دیالە ڕووی داوە و شەڕەکەش 13 کوژراو و زیاتر لە 30 برینداری لێکەوتۆتەوە.

چاوگێکی ئەمنی لە دیالە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندی رەشادی سەر بە پارێزگای دیالە چەکدارانی سەر بە داعش هێرشیاکردووەتەسەر گوندەکە و تا ئێستاش، هەشت کەس کوژراون و ٢٥ کەسیش برینداربوون، سەرجەمیان هاوڵاتی مەدەنین.

بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، چەکدارانی سەر بە گرووپی چەکداری داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندی رەشادی سەر بە قەزای میقدادیەی سەر بە پارێزگای دیالە، تا ئێستاش بەهۆی شەڕەکەوە شەش کەس کوژراون و ٢٥ کەسی دیکەش بریندارن.

هاوکات، چاوگە میدیاییە عێراقییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، کە هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکومەتی عێراقی رووبەڕووی ئەو چەکدارانەی سەر بە گرووپی چەکداری داعش بوونەتەوە و "تا ئێستاش شەڕەکە لە نێوان ئەو چەکدارانە و هێزە ئەمنییەکاندا بەردەوامە".

هاوکات لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان چەکدارانی سەر بە داعش و هێزە ئەمنییەکان و دانیشتوانی گوندێکی شیعە مەزهەب لە پارێزگای دیالە، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالەی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "لە ئێستادا چەکدارانی داعش خۆیان لە ناوچە حەشار داوە و شەڕەکە وەستاوە". دەشڵێت، "زیاتر لە ١٣ کەس کوژراون و ٣٠ کەسیش برینداربوون".

نیهاد محەمەد وتەبێژی پۆلیسی دیالە تایبەت بە ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی شەڕەکەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٣ کەس کوژراون و ٣٠ کەسیش برینداربوون، کە زۆربەی کوژراو و بریندارەکان کەسانی مەدەنین".

لەبارەی هۆکاری سەرهەڵدانی شەڕەکەشەوە، وتەبێژی پۆلیسی دیالە ئەوەی ئاشکراکرد، "دوو رفێندراوی گوندەکە کە سەر بە هۆزی تەمیمی شیعە مەزهەبن لای چەکدارانی داعش بوون، دوای ئەوەی چەکدارانی داعش بەڵێنی ئازادکردنیان دەدەن، بەڵام دواتر ئازادی ناکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕ و ئاڵۆزییەکی سەخت لەنێوان هاوڵاتیانی گوندەکە و چەکدارانی داعش".

لای خۆشییەوە، جێگری پارێزگاری دیالە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "چەکدارانی داعش بەشێوەیەکی بەرفراوان هێرشیان کردووەتە سەر گوندێکی سەر بە پارێزگای دیالە و تا ئێستاش ١٣ کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٥ کەسیش برینداربوون".

کەریم عەلی جێگری پارێزگاری دیالە تایبەت بە ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، گرووپی چەکداری داعش لە چەندین لاوە و بەشێوەیەکی بەرفراوان هێرشیانکردووەتەسەر گوندێکی شیعەمەزهەبی سەر بە قەزای میقدادیەی سەر بە پارێزگای دیالە و بەوهۆیەشەوە، ١٣ کەس کوژراون کە ژن ومنداڵیان تێدایە و زیاتر لە ٢٥ کەسیش برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی جێگری پارێزگاری دیالە، لە ئێستادا شەڕ و ئاڵۆزییەکی توند و قورس لە نێوان چەکدارانی داعش لەلایەک و هاوڵاتیانی گوندەکە و هێزەئەمنییەکان بەردەوامە و تا دێت شەڕەکە قورستر دەبێت لە نێوان هەردوولادا.

هاوکات پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە گەرمیان باسی لەوەکرد، لە هێرشەکەیاندا چەکدارانی سەر بە داعش، مینیان لەسەر رێگاکانی دەوری گوندەکە چاندووە و بە چەکی قەناسیش هاوڵاتیان گوندەکە و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانیان کردووەتە ئامانج.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، چەکدارانی سەر بە گرووپی چەکداری داعش هێرشیانکردووەتەسەر گوندی رەشادی سەر بە قەزای میقدادیەی سەر بە پارێزگای دیالە، تا ئێستاش بەهۆی شەڕەکەوە ١٣ کەس کوژراون و ٢٥ کەسی دیکەش بریندارن.

News Code 3813

Your Comment

You are replying to: .
captcha