ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا دژایەتی خۆیان لەگەڵ فرۆشتنى فڕۆکەی F-16 بە تورکیا ڕاگەیاند

بەشی جیهان- ژمارەیەک کۆنگرێسمانی ئەمریکا پەیامێکیان ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کردووە و داوا ده‌كه‌ن واشنتۆن فڕۆکەی جۆریF-16 ش بە تورکیا نەفرۆشێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای بێ هیوابوونی تورکیا لەبەرنامەی فڕۆکەی شەبەحی F-35ی ئەمریکی بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی S-400ی ڕووسی، کۆنگرێسمانەکان لەنامەیەکدا کە بۆ ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکایان ناردوە دەڵێن: "ناکرێت ئه‌مریكا ڕێگەبدات ئیدارەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا خۆی لەو لێپرسینەوەیە بدزێتەوە کە بەهۆی پێشێل کردنی یاسای ئەمریکی ‌و پێوەرەکانی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی ڕوبەڕوی دەبێتەوە".

ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس هۆشداریان داوە بەوەی نابێت فڕۆکەی جۆری F-16 بەتورکیا بفرۆشێت، چوونکە بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی S-400ی ڕوسییەوە یاسای بەرەنگاربوونەوەی نەیارانی ئەمریکا (کاتسا)ی بەسەردا دەسەپێت.

ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس وتووشیانە: "فرۆشتنی ئه‌و جۆرە فڕۆکەیە بە تورکیا مەترسیدارە، لەبەرئەوەی ئەنقەرە سوورە لەسەر دەستخستنی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ڕووسی".

News Code 3819

Your Comment

You are replying to: .
captcha