زەحمەتە بەرهەم ساڵح ئەو شانسەی هەبێ ببێتەوە بە سەرۆککۆماری عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا دەڵێت زەحمەتە بەرهەم ساڵح ئەو شانسەی هەبێ ببێتەوە بە سەرۆککۆماری عێراق چوونکه‌ ئه‌و لایەنەی که‌ له‌ناو یه‌کێتیدا بڕیار به‌ده‌ستن بڕوا ناکه‌م به‌رهه‌م ساڵح بخه‌نه‌وه‌ سه‌ر کورسی سه‌رۆک کۆماری عێراق، هه‌روه‌ها پارتیش به‌وه‌ رازی نابێت.

کوردپرێس:

له‌ دوای ده‌رکه‌وتنی کۆتا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئیتر کاتی پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووە و کوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی عێڕاق سه‌رۆک وه‌زیران داده‌نێت و ده‌ستده‌کرێت به‌ کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ نزیکه‌کان و دابه‌شکردنی پۆسته‌کان، سه‌رۆک کۆمار به‌شی کورد بووه‌ وه‌کو نه‌ته‌وه‌یێک و سونه‌کانیش سه‌رۆکی په‌رله‌مان.

له‌رابردوو له‌‌سه‌ر وه‌ختی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی عێڕاق سازانەکە له‌ نێوان پارتی ویه‌کێتی دا بووه‌ و دوو به‌ربژاریان هه‌بوو، ئایا ئه‌مجاره‌ چۆن ده‌بێت؟ له‌و باره‌یه‌وه‌ شادومان مەلا حەسەن ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی پێی وایه‌ پارتی که‌ براوه‌ی یه‌که‌مه‌ له‌هه‌مبه‌ر پۆستی سه‌رۆک کۆمار بۆ یه‌کێتی چاوی له‌ پۆستی پارێزگاری که‌رکوکه‌، پێشی وایه‌ به‌رهه‌م ساڵح که‌ به‌نیازی جارێکی تری سه‌رۆک کۆمارییه‌، شانسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ی که‌مه‌.

شادمان مەلاحەسەن زیادی کرد: ده‌شڵێت ''پێشبینی ناکه‌م که‌ به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و شانسه‌ی هه‌بێت ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆکی عێڕاق، چوونکه‌ ئه‌و لایەنەی که‌ له‌ناو یه‌کێتیدا بڕیار به‌ده‌ستن بڕوا ناکه‌م به‌رهه‌م ساڵح بخه‌نه‌وه‌ سه‌ر کورسی سه‌رۆک کۆماری عێراق، هه‌روه‌ها پارتیش به‌وه‌ رازی نابێت''.