«جامەکەیل بی دەنگی» بڵاو کرایەوە
بەشی ئیلام- «جامەکەیل بی دەنگی» یەکەم کۆمەڵە شێعری کوردیی «نێعمەتۆڵڵا داوودیان» شاعیری پێشەنگی ئیلامی بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جامەکەیل بێ دەنگی (ئاوێنەکانی بێ دەنگی) یەکەم کۆمەڵە شێعری کوردی نێعمەتۆڵڵا داوودیان شاعیری ناوداری ئیلام لەلایەن بڵاڤگەی زانا و بە پشتگیریی ناوەندیی هۆنەریی ئیلام لە 102 لاپەڕەدا بڵاو کرایەوە.

نێعمەتۆڵڵا داوودیان چەندین ساڵە لەبواری شێعری فارسی و کوردیدا چالاکە و خزمەتی فەرهەنگیی زۆری لەم بوارەدا ئەنجام داوە.

ناوبراو لەدایکبووی ساڵی 1342 لە ئیلامە و لە شاعیرانی پێشەنگی ئەم ناوچەیە دێتە ئەژمار. بەرپرسیارێتی ئەنجومەنی ئەدەبیی «هانا» و ڕاهێنان بە زمانی کوردی داڵغەی سەرەکیی ناوبراو بووە.

«ئەستێرەکانی ڕۆژاوا» کە لەبارەی ژیانی گەنجێکی ئیلامییە و «بۆ من کە دڵتەنگم» کۆمەڵە شێعری فارسی لە بەرهەمەکانی ئەم شاعیرە ئیلامیەن کە بڵاو کراونەتەوە.